بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی خەزەڵوەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و لە ڕەوتی لێکدانەوەی ڕاپۆرتی یەکەمی کۆمیسیۆنی تێکەڵی بەڵگەی بودجەی ساڵی 1404، کۆی بەڵگەی بودجەی ساڵی 1404 یان پەسەند کرد.
بە پیی پەسەند کردنی کۆی بەڵگەی بودجە، ئەو بەڵگەیە دەنێردرێتە کۆمیسیۆنە لێزانییەکان و کۆمیسیۆنی تێکەڵ بۆ لێکدانەوەی وردی بەشی یەکەمی.
وردەکاری دەنگی نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە کۆی بەڵگەی بودجەی ساڵی 1404 لە کۆی 249 دەنگی دراو لە خوارەوە دێت:
146 دەنگی ئەرێ
96 دەنگی نا
4 دەنگی بێ لایەن