بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باسم عەوادی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتیشی: لە یادداشتەکەدا پێشێلکرانی هەرێمی ئاسمانی عێراق لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لە شەوی ٥ی ئاکتەوبری ٢٠٢٤مان ئیدانە کرد و جەختمان لەوە کردووە کە ڕێگە نادەین هەرێمی ئاسمانی عێراق لە لایەن وڵاتانی ترەوە کەڵکئاوەژوویی لێ بکرێت.
عەوادی هەروەها ئاماژەی بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پێوەندیگرتن لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ وەڵامدانەوە سەبارەت بە پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنەکان لە بابەتی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق، دا