وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بنەما و ئامانجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوو ساڵی دواییدا بەرەو بێ بڕوایی ڕۆیشتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەەڤانی ڕایگەیاند:گرینگترین ڕووداوەی هەفتەی دوایی لە بەرەبەیانی شەممە ڕووی دا و ئەویش بەرگری سەرکەوتووانەی ئێران بوو کە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی ئێرانە. لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە شەهادەتی هێزە چەکدارەکان سەرەخۆشی دەکەین.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕووداوەکە تیرۆریستییەکەی باشووری ئێران وتی: گرووپێکی تیرۆریست یکە لە پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلە ژمارەیەک هێزی ئاسایشی شەهید کرد کە سەرەخۆشی لە کەسوکاریان دەکەین.

بەقایی سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هێنانە ئارای پرسی ئاگربڕ لە غەززە وتی: ئاگربڕ وشەیەکی ورد نییە چونکوو لە ئەو شەڕە لایەنێک خەریکی کۆمەڵکوژییە کەواتە باشتر وایە بڵێین ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی کە شتێکەئێمە بەردەوام بەدوایدا بووین.

وتەبێژی وەزارەتیت دەرەوە سەبارەت بە ئەگەری وەڵامی سەربازی بە ئیسرائیل وتی: ئێمە بەدڵنیاییەوە لە ئامێرەکانی وەڵامدانەوە کەڵکوەردەگرین و جۆری وەڵامدانەوەمان بە پێی جۆری هێرشەکە دەبێت.