بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی نوێنەری ئەمینداری گشتیی نوجەبای عێراق لە ئێران لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە شەڕاشۆییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دژی ئێران بە هاوکاری و پاڵپشتیی ئەمریکا، وێرای ئیدانەکردن و ناهومێدانە وەسفکردنی ئەو شەڕاشۆییانە، وتی: ڕژیمی زایۆنی چکۆلەتر لەوەیە بیەوێ زیانێک بە هەیمەنەی کۆماری ئیسلامی ئێران بگەیێنێت و هاوکات خۆشحاڵم بەوەی کە ئەم هێرشە ناکام و ناهومێدانەیە، لاوازیی ڕژیمی زایۆنی سەلماند و سەرەڕای هەموو پاڵپشتییە هەمەلایەنەکانی نێودەوڵەتی، ئەو هێرشە بەرەوڕووی شکست بۆوە.
وتیشی: وەڵامی ڕژیمی داگیرکاری زایۆنی تێکشکاوە، گەمژانە و سەرەڕۆیانە بوو و نیشانی دا کە ڕژیمی زایۆنی لە ماڵی جاڵجۆڵەکەش لاوازترە. ئەم ڕژیمە هەمبەر بە نیزامێکی سەقامگیر و پاوەجێدا وەستاوە و ئەو وەڵامە شەرمهێنەرانەی ڕژیمی زایۆنی، دانداپێداهێنانێکی ڕوون و ئاشکرای بە سەروەری و دەسەڵاتی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.
نوێنەری ئەمینداری گشتیی نوجەبای عێراق سەبارەت بە پاشهاتەکانی ئەو هێرشە بۆ هەندێک لایەنی ناوچەیی لە هاوکاریکردنی ناڕەوای ئیسرائیل، ڕایگەیاند: لە کاتێکدا پێشتر کۆماری ئیسلامی ئێران هوشداری دابووە دەوڵەتانی سازشگەر، ترسەنۆک، خائین و زەبوون سەبارەت بە هەر جۆرە هاوکاریکردنی دەستدرێژکاران، بێگومان ئەو وڵاتانە بۆ هاوکاریکردنی ڕژیمی زایۆنی، ئەمانیان نابێ لە سزادانەوەیان لە لایەن ئێرانەوە.
سەید عەباس مووسەوی ڕاشیگەیاند: لام وایە ئەو وڵاتانەش پاش هێرش تێکشکاوەکەی ڕژیمی زایۆنی بە لێکدانەوەکانیاندا دەچنەوە و لەوە بەدوا تێدەگەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران چ هێزێکی بەرز و بەرزتر لە ڕژیمی زایۆنی هەیە.