ڕێبەری ئێران لە دیداری بنەماڵەی شەهیدانی ئاسایش وتیان: ئاژاوەگێڕی دوو شەوی ڕابردووی ئیسرائیل نە ئەبێ گەورە بکرێتەوە و نە بچووک . ئەبێ هەڵەی لێکدانەوەی ئیسرائیل تێک بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری بنەماڵەی شەهیدانی ئاسایش کە لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەڕێوەچوو وتیان: ئاژاوەگێڕی دووشەوی ڕابردووی ئیسرائیل نە ئەبێ گەورە بکرێتەوە و نە بچووک. ئەبێ هەڵەی لێکدانەوەیی ئیسرائیل تێک بدرێت. ئەبێ توان و ورە و داهێنەری گەلی ئێران و گەنجان نیشان بدرێت پێیان.

هەروەها وتیان: بەرپرسان ئەبێ کوالێتی تێگەیاندنی توان و ورەی گەلی ئێران بە ئیسرائیل لێک بدەنەوە و ئەوەی کە لە بەرژەوەندی ئەم گەل و وڵاتەیە ئەنجام بدرێت.

ڕێبەری ئێران وتیان: لە پرسی ئاسایش، پاراستنی ئاسایشی دەروونی کۆمەڵگا زۆر گرینگە. درووست کردنی ترس و گومان لە دڵی خەڵک، رەت کراوەیە و قورئان لە ئەو بوارەدا ڕاشکاوانە قسەی کردووە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: بڕیاردەران سەبارەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەبێ سەرەنج بدەنە پرسی ئاسایشی دەروونی کۆمەڵگا. بەرپرسان ئەبێ ئاسایشی دەروونی خەڵک بپارێزن.

ڕێبەری ئێران جەختیان کرد: ڕێگای دابینی ئاسایش هێزە. ئێرانی بەهێزە کە دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات.

ڕێبەری بە وتنی ئەوەی کە بایەخی شەهیدانی ئاسایش دەتوانرێت لە ڕێگا ئاسایشەوە بنرخێندرێت، وتیان: بەدڵنیاییەوە یەکێک لە سەرەکی ترین پێداویستییەکانی هەر وڵاتێک، ئاسایشە. ئەگەر ئاسایش لە کۆمەڵگادا نەبێت هیچ شتێک نیە. نە ئابووری، نە زانست، نە پێشکەوتن، نە بنەماڵە هەیە.

ڕێبەری ئێران زیادیان کرد: هەندێک کەس لە شرۆڤەکانیاندا پێیان وایە ئەگەر بمانەوێت ئاسایشی وڵات بپارێزین، نابێ بەدوای ئامێری هەستیاری هێزەوە بڕۆین؛ ئێستا ئێمە مووشەک بە فڵانە مەودامان هەیە ئەبێ هەستیار ببنەوە، بەو جۆرە دەیانەوێت ئاسایشی خۆیان بپارێزن. ئەو واتا ئەگەر دەتانەوێت وڵات ئەمن بێت ، لاواز بن، ئەو شێوە بیر کردنەوە هەڵەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: هەر کاتێک بە بۆنەی سیاسەتی ئاوەژۆی دەسەڵاتدارانی وڵاتەوە، ڕوومان کرد لە ئامێرەکانی دەسەڵات، دوژمن لەسەرمان زاڵ بوو. کە نموونەکەی لە سەردەمی قاجاڕ و پاڵەوی و شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانیە.

هەروەها بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە بەرانبەر ئیسرائیل کەمتەرخەمییەک لە ئاستی جیهانی دێتە ئاراوە، وتیان: حکومەت، گەلان و کۆمەڵگای جیهانی بەڕاستی خەریکن کەمتەرخەمی دەکەن لە ئەو بارەوە بەڵا هەر دەبێ لە بەرانبەریان بوەستن بەتایبەتی وڵاتانی ئیسلامی. بچووکترین یارمەتیدانێکی ئیسرائیل حەرام و گوناهە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: ئەو کارەی کە ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان دەیکات نامرۆڤانەترین جەنایەتی جەنگییە.