عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ئێران بۆ پاراستن و بەرگری لە بەرژەوەندی و خاکی خۆی هیچ سنوورێک بۆ خۆی ناناسێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی ڕێبەری ئێران، ڕایگەیاند: دیپلۆماتەکان پشتگەرمن بە هێزی ناوخۆیی و ئەو هێزە ناوخۆیی دەتوانێ هەم هێزی سەربازی بێت، هەم ئابووری، هەم سیاسی و هەمیش گوتاری.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: ئێران بۆ پاراستن و بەرگری لە بەرژەوەندی و خاکەکەی هیچ سنوورێک بۆ خۆی ناناسێت.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە پێداگریی لە سەفەرە ناوچەییەکان بۆ گەیاندنی ڕاشکاوانەی هەڵویستەکانی ئێران هەمبەر بە پرسە ناوچەییەکان و بەرگری لە خۆی و بەرگریی لە بەرەی بەرخۆدان کرد.

عێراقچی وتیشی: هاوکات توانستی ئێران بۆ بەرگری لە خۆی و توانای بۆ وەڵامدانەوەی بە کەسانێک کە پیلانی هێرش‌کردنە سەر ئێرانیان لە ژێر سەردایە، بۆ هەموو لایەنەکان شی کرایەوە.