نووسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە:

سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج.

داوا لە هەموو لایەك دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان.

پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دەکات.