شرۆڤەگەرێکی پرسە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند: هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر ئێران کاریگەریی وێرانگەرانەی نەبوو.

محەمەد جەواد لاریجانی کارناسی پرسە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەری توێژینگەی زانستە بنەماییەکان لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتی: ڕژیمی زایۆنی لە بەرامبەر هێرشگەلی تێکشکێنەرانەی هێزەکانی ئێمە، بە دوای تۆڵەوە بوو و ئەنجامی تۆڵەیان لە هەمبەر وەڵامی ڕەوای ئێران گاڵتەجارانە بوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە کاردانەوەی سووکایەتی‌گەرانەی ڕای گشتی بەم هێرشە، وتیشی: زایۆنییەکان بەم شکستە نیشانیان دا کە بێ‌بەرین لە پارامێتری پێویست بۆ هێرش‌کردنە سەر وڵاتێکی تر و هێرشەکەیان نە کاریگەرییەکی وێرانگەرانەی بوو و نە لەباری شەڕی دەروونییەوە کاریگەرییەکی لە سەر ورەی ئێمە دانا.

لاریجانی بە ئاماژە بە ئەزموونی ٨ ساڵەی خەڵکی ئێران لە شەڕ و بەرگریی دوژمنان جەختی کرد: زایۆنییەکان بەو ‌هێرشە تەنیا تێچوویەکی گەورەیان بۆ خۆیان داتاشی و لەباری ستراتژیکیشەوە بە گوێرەی کارناسانی ناوچەیی و جیهانی، هیچ دەسکەوتێکی بۆیان نەبوو.