پێشنوێژی هەینی سنە وتی: پەدافەندی لێهاتوو و بەجەربەزەی ئێرانی ئیسلامی شەوی ڕابردوو مووشەکەکانی ئیسرائیلی تێکشکاند.

مامۆستا موختار فەرەجی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو چەند شوێن لە پارێزگاکانی تاران، خوزستان و ئیلام کەوتە بەر هێرشی دوژمنی داگیرکاری زایۆنی. بەڵام کاتێک ژووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٢ـم لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی زایۆنی بەراورد دەکرد، پێکەنینم دەهات.

پێشنوێژی هەینی سنە بە ئاماژە بە پڕۆپاگەندەکانی ئیسرائیل بەر لە هێرشی شەوی ڕابردوو، وتیشی: بەو هەمووە پاگەندە و هیزنواندنە، دیتمان کە هیچی لە دەست نەهات و پەدافەندی لێهاتوو و بەجەربەزەی ئێرانی ئیسلامی شەوی ڕابردوو مووشەکەکانی ئیسرائیلی تێکشکاند.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد: ئیسرائیل باکسی تەقینەوەیی و هوماری بارووتی ئەمریکایە و بەجۆرێک ئەمریکای دووەم بە ئەژمار دێ و خاوەن هیزێکی شەیتانییە بە پاڵپشتی شەیتانە و بەوەشەوە دۆڕاوە و هەر بەرەی فەلەستین و بەرەی نەسر سەردەکەون.