بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەرەکی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بەم ئۆپراسیۆنە دەڵێت: بەمەبەستی پشتیوانی لە نەتەوەی خۆڕاگری فەلەستین و بەرخۆدانی ئازا و شەریفانەی لە کەرتی غەززە و بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، موجاهیدەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە کاتژمێر ١٢:١٥ هێرشیان کردە سەر بنکەی میشار لەو شارە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بارەگای سەرەکیی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی باکوور، کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی قورس.
کاتژمێر ١٢:٤٥ چەکدارانی حیزبوڵا بە هێرشێکی مووشەکیی بەرفراوان ناوچەی داگیرکراوی "ئەلکەریۆت"یان لە باکووری شاری حەیفا کردە ئامانج.
حیزبوڵا هەروەها ڕایگەیاند کە بە هێرشێکی مووشەکی ناوەندی کۆبوونەوەی هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچەی ئەلمشیرفە لە ڕاس ئەلنەقورە تێکشکاندووە.