بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بەرگری ئاسمانی پارێزگای تاران، ئەو دەنگەی لە دەوروبەری تاران بیستراوە، پەیوەندی بە وەڵامدانەوەی بەرگری ئاسمانی ئەو پارێزگایە لە سێ شوێنی دەرەوەی تاران هەبووە. ڕەهەندەکانی ئەو بابەتە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
ڕاشگەیێندراوە کە دواتر زانیاری ورد بڵاو دەبێتەوە.