چەند خولەکێک لەمەوبەر چەند دەنگێکی تەقینەوە لە دەوروبەری تاران بیسترا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند خولەکێک لەمەوبەر دەنگێکی هاوشێوەی تەقینەوە لە دەوروبەری شاری تاران بیستراوە.

تا ئێستا سەرچاوەی ئەو دەنگە نادیارە، بەڵام بە وتەی ڕۆژنامەنووسانی مێهر، ئەو دەنگانە لە باشوور و ڕۆژئاوای تاران بیستراون.

تا ئێستا هیچ دەنگێکی تەقاندنی مووشەک و فڕینی فڕۆکە لە ئاسمانی تاراندا نەبووە.

هەروەها بارودۆخی فڕۆکه خانه کانی ئیمام خومه ینی و مێهراباد له تاران ئاساییه و هیچ شتێک له و فڕۆکه خانه دا ڕووی نەداوه .

لە پاڵاوگەی تارانیشدا هیچ هەواڵێکی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە نییە.

ئێستا پەیامنێرانی مێهر هیچ ئاگر و دووکەڵێکی تەقینەوەیان لە ڕوبات کەریم و بەهارستان نەبینیوە.

هەروەها بەدواداچوونەکانی پەیامنێری مێهر لە شار قودس (قەڵای حەسەن خان) ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ دووکەڵ و ئاگرێک لەم ناوچەیەدا نییە.

مەلارد و شەهریار لە ڕۆژئاوای تاران و مەزارگەی ئیمام خومەینی لە باشووری تارانیش دۆخێکی ئاسایییان هەیە و هیچ هەواڵێکی تەقینەوە یان شتێکی هاوشێوە لە ناوچەکەدا نییە.

دۆخی ژیانی تاران ئاساییە

سەرەڕای دەنگی چەند تەقینەوەیەک کە لە ڕۆژئاوای تاران بیستراوە و هەندێک دەنگۆ، دۆخی تاران ئاساییە.

هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، دۆخی فڕۆکەخانەکانی تاران و ئیمام خومەینی ئاساییە.

بەشێک لەو وێنانەی کە وەک تەقینەوە لە تاران بڵاودەکرێنەوە کۆنن و پەیوەندییان بە ئەمشەوەوە نییە.

فڕۆکەخانەکان لە دۆخێکی ئاساییدان

سەعید چەلەندەری - بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی (د.خ) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: دۆخی فڕۆکەخانەی ئیمام ئاساییە.

سەرەڕای هەندێک دەنگۆ و هەواڵ، فڕۆکەخانەی ئیمام لە دۆخێکی سەقامگیردایە و هیچ ڕووداوێکی ئەمنی تۆمار نەکراوە.

لە کاتژمێر ٥:٥٠ی بەیانیەوە گەشتەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە کراوەن و تەنانەت کانترەکانیش کراوەن و موسافر وەردەگیرێن؛ بەڵام تا ئێستا فەرمانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان دەرنەچووە.

هیچ ناوەندێکی سەربازی نەکراوەتە ئامانج

تا ئەم ساتە هیچ مووشەکێک لە ناوەندە سەربازییەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای تاران نەدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگاداڕەکان لە ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند: تا ئێستا هیچ هێرشێک بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی سوپای پاسداران لە ڕۆژئاوا یان باشووری ڕۆژئاوای تاران نەکراوە.

کاردانەوەی بەرگری ئاسمانیی تاران

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بەرگری ئاسمانی پارێزگای تاران، ئەو دەنگەی لە دەوروبەری تاران بیستراوە، پەیوەندی بە وەڵامدانەوەی بەرگری ئاسمانی ئەو پارێزگایە لە سێ شوێنی دەرەوەی تاران هەبووە. ڕەهەندەکانی ئەو بابەتە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ڕاشگەیێندراوە کە دواتر زانیاری ورد بڵاو دەبێتەوە.