حیزبوڵڵای لوبنان جگە لە کردنە ئامانجی بنکە و ناوەندەکانی کۆکردنەوەی هێزە داگیرکەرەکان، بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی "ئەلبەغدادی"ی زایۆنیستەکانی کردە ئامانج و یەکێک لە تانکەکانی مێرکاڤایان لە شارۆچکەی "مەروحین" تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلمەنار، خۆڕاگری ئیسلامی لە لوبنان هێرشی بەربڵاوی بۆ سەر بنکە و ناوەندەکانی کۆکردنەوەی ڕژێمی زایۆنی لە بەرەکانی باشووری لوبنان و باکووری ناوچە داگیرکراوەکان بە چەکی جۆراوجۆر ڕاگەیاند.

بۆ پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین و خۆڕاگری بوێرانە و شەرەفمەندانەی لە کەرتی غەززە و بەرگری کردن لە لوبنان و گەلەکەی و لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنی "خەیبەر" و وەڵامدانەوەی دەستدرێژی و کوشتارەکانی دوژمنی زایۆنیستی، هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی کاتژمێر ٠٩:٣٠ بەیانی ئەمڕۆ بە بانگەوازی "لەبیک" یا "نەسروڵڵا" بنکەی "ئەلکەرمێل"ی سوپای داگیرکەری لە باشووری حەیفا بە هێرشێکی مووشەکی کردە ئامانج.

کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی حیزبوڵا بە هێرشێکی مووشەکی قورس بنکەی "حەبوشیت"ی زایۆنی کردە ئامانج.

کاتژمێر ١٣:٠٠ بنکەی "ئەلمەراج"ی داگیرکەران بووە ئامانجی هێرشی موشەک لەلایەن چەکدارانی حیزبوڵا.