Publish Date: ٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٦:٣٥

فەرمانداری کازروون وتی: پاش نوێژی هەینی ئەمڕۆی کازروون، هەوڵی کوشتنی پێش‌نوێژی هەینی ئەو شارە درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدعەلی بێخێرەد وتی: پاش نوێژی هەینی ئەمڕۆی کازروون، هەوڵی کوشتنی حوجەیولئیسلام محەمد سەباحی پێش‌نوێژی هەینی ئەو شارە درا.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هێرشبەرەکە دوای تەقەکردن لە پێش‌نوێژی هەینی کازروون، خیرای خۆی کوشتووە، وتیشی: هاوکات حوجەتولئیسلام سەباحی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و ڕەهەندەکانی ڕووداوەکە بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.