بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی شيهاب، سەرچاوە فەلەستینییەکان بە ئاماژە بە بەردەوامیی هێرشە دڕندانەکانی ڕژیمی زایۆنی پاش یەکساڵ لە شەڕی غەزە، ڕایانگەیاند: ئەو ڕژیمە لە ٢١یەکەمین ڕۆژی جەنایەتی پەیتا پەیتای لە باکووری غەزە، ١١ خانووی لە شەقامی هووجا لە ئۆردووگای جبالیای بۆردوومان کردووە کە بە هۆی ئەو هێرشە ١٥٠ کەس شەهید و بریندار بوونە.
هەروەها لە بۆردوومانی خانووەکانی ڕۆژهەڵاتی خان یوونس لە باشووری غەزە، ٩ کەس شەهید بوون. کەچی تیمەکانی فڕیاکەوتن بە هۆی گەمارۆکانەوە نەیانتوانیوە فریای برینداران بکەون،
ئاستی جەنایەتەکان بەڕادەیەک دڵتەزێنە کە وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی ئۆردۆن لەوبارەیەوە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشانە، ڕایگەیاند: ئێمە هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاساگەلی نێودەوڵەتییە. ئیسرائیل بەردەوامە لە جەنایەتی جەنگیو پاکتاوی ئیتنیکی غەزە لە فەلەستین. لەمناوە کردنە ئامانجی خەڵکی سفیل، جەنایەتێکی جەنگی ئاشکرایە و دەبێ هۆکارانی دادگایی بکرێن.
ئەم ڕاگەیێندراوە لە کاتێکدایە کە ئۆسامە حەمدان ئەندامی باڵای بزووتنەوەی سیاسی حەماس هەڕەشەی کردبوو کە پێش مەرجی ئازادی یەخسیری زایۆنی، کۆتاییهێنان بە شەڕ و کشانەوەی سەربازانی داگیرکەر لە غەزەیە.
حەمدان کە لەو لێدوانەدا گۆشەچاوێکی لە هەوڵەکانی ئەم دواییەی میسر و قەتەر بۆ پێشخستنی دانوستانەکانی ئاگربڕە و وەفدێکی حەماس بە سەرۆکایەتی خەلیل حەییە سەرۆکی تیمی دانوستانکاری حەماس بۆ ئەو مەبەستە چوونەتە میسر، جەختی لەوەش کرد: ئەوی لە کەرتی غەزەدا ڕوو دەدا، کۆمەڵکوژییەژی ئاشکرایە و بەوەشەوە خەباتکارانی فەلەستینی لە باکووری غەزە پێداگرن لە درێژەدان بە بەرخۆدان و تا دوا دڵۆپی خوێنیان لەگەڵ گەلی فەلەستیندا پەیمانیان بەستووە.
کەچی بەوەشەوە دیار نییە کە کەی بڕیارە مۆتۆری جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە بوەستێت و ڕۆژ نییە هەواڵی جەنایەتی دڕندانەی تازەتریان نەبیستین؛ چ هەواڵی کوژرانی چەندین ژن و منداڵ نەخۆشی فەلەستینی لە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان و وێستگەی سەرەکیی ئۆکسیژێن و چ لە هێرش بۆ سەر ناوچەی مەنارەی باشووری خان یوونس کە تێیدا ٢٨ فەلەستینییان شەهید کرد و هاوکات دەیان ماڵیان لە ناوچەی پڕۆژەی بەیتی لاهیا لە باکووری کەرتی غەزە ئاگر تێبەردا.