ئەمیر سەرتیپ واحدی لە پەراوێزی مانۆڕی "سپەری سێندی ٢٠٢٤"ی پاکستان، وتی: دوژمنان دەبێ بزانن کە کۆماری ئیسلامی گەیشتۆتە وەها ئاستێکی بەرز کە هێشتا زۆربەی توانست و چەکەمەنیی خۆی ڕوونوێنی نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپی فرۆکەوان حەمید واحدی فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی لە مانۆڕی هاوبەشی چەند نەتەوەیی هێزی ئاسمانی پاکستان ناسراو بە "سپەری سێندی ٢٠٢٤"، لەپێناو بەرزکردنەوەی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی دوو وڵات، سەبارەت بە بواری تەکنۆلۆژیای نوێی ئاسمانی بەتایبەت لە بواری درۆن و سایبێریدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەرتەشی پاکستانی دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەرتیپ واحدی لە دیداری لەگەڵ بەرپرسانی پاکستانی، جەختی لە توانای بەرگریی هێزی چەکداری ئێران لە بەرامبەر هەڕەشەگەلی ناوچەیی کرد و وتی: ئێمە لەسەدا سەد ئامادەین و هەموو خۆمان بە سەربازی ویلایەت دەزانین و شانازیی پێوە دەکەین.

وتیشی: هاودڵیی نێوان هێزی چەکداری ئێران لە ئەرتەشەوە تا سپا و ئینتزامی، بۆ بەرگری لە بەرامبەر هەڕەشەکان یەگجار بەرزە و دوژمنان دەبێ بزانن کە کۆماری ئیسلامی گەیشتۆتە وەها ئاستێکی بەرز کە هێشتا زۆربەی توانست و چەکەمەنیی خۆی ڕوونوێنی نەکردووە