ئەندامێکی باڵای حەماس جەختی لە کۆتایی داگیرکاریی زایۆنییەکان لە غەزە وەک پێش‌مەرجی ئازادی یەخسیرانی ئەو ڕژیمە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ئۆسامە حەمدان ئەندامی باڵای بزووتنەوەی سیاسی حەماس ڕایگەیاند کە پێش‌مەرجی ئازادی یەخسیرانی زایۆنی، کۆتایی شەڕ و کشانەوەی سەربازانی داگیرکەر لە غەزەیە.

ڕاشیگەیاند: ناوبژیگەرانی دانوستانەکانی ئاشتی وەک قەتەر و میسر سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی هەوڵەکان بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی لە لوبنان ئاگاداریان کردووینەتەوە، بەڵام وەفدی دانوستانکاری حەماس بەپێێ پرەنسیپەکانی ئەوم بزووتنەوەیە دەجووڵێتەوە.

ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس جەختی لەوەش کرد: ئەوی لە کەرتی غەزەدا ڕوو دەدا، کۆمەڵکوژییەکی بەتەواو مانایە و بەوەشەوە خەباتکارانی فەلەستینی لە باکووری غەزە پێداگرن لە درێژەدان بە بەرخۆدان و تا دوا دڵۆپی خوێنیان لەگەڵ گەلی فەلەستیندا پەیمانیان بەستووە.