حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانیدا، چەندین ناوەند و بنکەی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی لە سەرزەوینەداگیرکراوەکاندا کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المنار"، بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان بە ئەنجامدانی ١٢ ئۆپەراسیۆن، ناوەنگەلی کۆبوونەوەی سەربازانی داگیرکەر و بنکە سەربازییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە سەرزەوینەداگیرکراوەکانی بە چەک و چۆڵی جۆراوجۆر تێکشکاند.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حزبوڵڵا، هێزەکانی بەرخۆدان ئەوڕۆ پێنج‌شەممە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی شاری "نەهاریا"، کاتژمێر 10:30 بنکەی پیشەسازیی سەربازیی "زۆلۆفۆن"ی ئەرتەشی زایۆنی لە باکووری شاری حەیفا، کاتژمێر 11:00 شاری داگیرکراوەی "سەفد"، کاتژمێر 12:15 بنکەی "سەنت جین" وەک بنکەیەکی لۆجێستیکیی فەرماندەیی ئەرتەشی زایۆنی لە مەودای شارەکانی "نەهاریا و عەکا"یان مووشەکباران کرد.

هاوکات ئەو هێزانە کاتژمێر 12:00ی ئەوڕۆ لە مەودای سەفر و بە چەکی تیربار و ڕاکێت هێرشیان کردۆتە سەر ئەرتەشی زایۆنی لە "عەیتا شەعب" و لەم تێهەڵچوونەدا تانکێکی مێرکاوایان تێکشکاند و هاوکات هەر لەو کاتژمێردا بە هێرشێکی تۆپخانەیی پەلاماری ناوەندی کۆبوونەوەی سەربازانی ڕژیمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی "عەیترۆن"یان داوە و چەندین زایۆنی لەو هێرشەدا کوژراو و بریندار بوون.