بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ئەلمەیادین، ١١ کەس شەهید بوون کە ٤ منداڵیان تێدا هەبووە، بە هۆی هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر قوتابخانەیەک کە پەنابەرانی فەلەستینی لە کەمپی ئەلنوسیرەت لە ناوەندی کەرتی غەززە.
هەروەها دوای هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر ماڵێک له ناوچەی مان له ڕۆژهەڵاتی خان یوونس، سێ شەهید و ژمارەیەک بریندار بوون .
سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە دەستدرێژیەکانی و بە هێرشی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج.
لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا بۆ سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کەمپی ئەلبریج و هەروەها ناوچەی ئەبو سەبڵا لە نزیک زانکۆی ئیسلامی، ژمارەیەک فەلەستینی شەهید و بریندار بوون