خەڵکی شاری سنە لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی مەستوورە ئەردەڵان کە لە کۆماڵی فەرهەنگی هونەری فەجر بەڕێوە چوو، پێشوازیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شاعێر و مێژوونووسی کورد، مەستوورە ئەردەڵان شەوی چوارشەمە بە هاوکاری ئەنجومەن و پێکهاتەی ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی شاری سنە بە ئامادەبوونی ئەدیب و چالاکانی فەرهەنگی و هەنەری لە سنە بەڕێوە چووە و لەلایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکرا.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا پەنێلی لێزانی لەسەر باباەتی کتێب و لێکۆڵینەوە جاجیاکانی خاتوو مەستوورە ئەردەڵان لەسەر شەرعیات و مێژوونووسی و شێحرەکانی ئەو خانمە شاعێر و مێژوونووسە بەڕێوە چوو.

بەڕێوەبەردنی مۆسیقی لەلایەن گرووپی مووسیقی ڕەسەنەوە لە ڕێوڕەسمی بەرزراگرتنی شاعێر و مێژوونووسی ناوداری کورد مەستوورە ئەردەڵانیش لە دیکەی بەرنامەکانی ئەو ڕێوڕەسمە بوو.