حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕیوەبەریی حزبوڵڵا شەهید بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک شەهیدبوونی سەید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی حزبوڵڵای پشت‌ڕاست کردەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حزبوڵڵا، شەهید سەفیەدین و هاوڕێکانی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ڕژیمی زایۆنی لە حەوتەکانی ڕابردوودا شەهید بوون.

حزبوڵڵا، شەهید سەفیەدینی بە باشترین برای شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی شەهیدبووەی حزبوڵڵا زانی و ڕاشیگەیاند: ئێمە لەگەڵ ئەو دوو شەهیدە مەزنە پەیمان دەبەستین کە کە تا وەدی‌هاتنی ئامانجەکانی بەرخۆدان و گەیشتن بە ئازادی و سەرکەوتن، درێژە بەو ڕێگەیە دەدەین.