گولتان کیشاناک شارەوانی پێشووی ئامەد و لە کەسایەتیە نزیکەکان لە عەبدوڵڵا ئۆجالان لە لێدوانێکدا داوای بیسترانی دەنگی ئۆجالان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری تورکیای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گوڵتان کیشاناک، شارەوانی پێشووی ئامەد و نوێنەری پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا داوای کرد کە بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە لە 29 ی ئۆکتۆبەر، دەنگی عەبدوڵڵا ئۆجالان ببیسترێت. انوبراو ئەو قسانەی لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری مەهەپە هێنایە ئاراوە.

باخچەڵی کەسایەتی نزیک لە ئەردۆغان وتبووی: کاتێک کە ئۆجالان دەهێنرایەوە بۆ تورکیا، وتی کە بۆ هەر خزمەتێک ئامادەیە، ئیستا بێت و کۆتایی بە تیرۆر بهێنێت.