بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەشەمین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوو ساڵ درەنگتر لە کاتی خۆی، لە ڕێکەوتی 20 ی ئۆکتۆبەری 2024 بەڕێوە چوو کە بە گوێرەی ئەنجامی یەکەم براییەکان پارتی دیمۆکرات 39 کورسی و یەکێتی 23 کورسی لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانیان بە خۆ تەرخان کردووە. ئەو دوو پارتە لە 30 ساڵی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمان لە کۆنترۆڵ بووە.
ئەنیستیتۆی ستراتفۆر کە دۆخی ناوچە جیاجیاکانی جیهان چاوەدێری دەکات، پێکهاتەی پەرلەمانی داهاتووی هەرێمی بە پێی ژمارەی کورسییەکانی دوو پارتی دەسەڵاتدار دووپاتە وەسف کردووە.
ئەو دامەزراوە گەورەترین دۆڕاوەکانی ئەو هەڵبژاردنانەی بزوووتنەوەی گۆڕان و دیکەئی ئەو پارتانە کە لە یەکێت یجودا بوونەتەوە، وەسف کردووە.
ستراتفۆر پێش بینی کردووە کە ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە ڕۆژانی داهاتوو، وەکوو ئاڵۆزییەکانی ساڵی 2018 دوای هەڵبژاردنەکان، ڕوو دەدات بەڵام هیچ یەکە لە پارتە گەورەکان هەوڵی توندوتیژی ڕێکخراو لە کاردانەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نادەن.