سەرچاوە عیبریەکان باسیان لە هێرشێکی نوێی مووشەکی حزبوڵڵا کرد بۆ سەر شاری بەندەری حەیفا لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلمەنار، سەرچاوە عیبری زمانەکان هێرشی مووشەکی بەرفراوانیان لە لوبنانەوە بۆ ناوچەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند.

میدیاکانی ئیسرائیل دانیان بەوەدا ناوە کە نزیکەی ٢٠ موشەک بەرەو کەنداوی حەیفا ئاراستە کراوە.

ئەم سەرچاوانە هەروەها ئیدیعایان کردووە کە سیستەمی بەرگری لە عەکا و کیریۆت ١٥ مووشەکیان گرتووە.

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەشێکی زۆری فەلەستینی داگیرکراو لێدراوە.