ئەندامێکی باڵای حزبوڵڵای لوبنان، یەکمایەتی سەرەکی تێلاڤیڤی لەناوبردنی یەکگرتوویی بەرخۆدان و جودا کردنەوەی بەرەی غەززە لە لوبنان و وڵاتانی دیکە وەسف کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی_ وردە سەعد: ئیسرائیل و ئەمریکا خوویان بە ڕشتنی خوێن گرتووە و هەوڵ دەدەن بۆ جودا کردنەوەی بەرەکانی بەرخۆدان لە یەکتر. ئەو شتێک بوو کە نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە قسەکانی ئەم دواییەی خۆیدا ئاماژەی پێیدا.

لە هەمان پێوەندیدا ، هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ دکتۆر عەلی جابر ئەندامی شۆرای ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:

شێخ نەعیم قاسم لە لێدوانی دوایی خۆیدا لەسەر پتەوی هەڵوێستەکانی بەرەی بەرخۆدان لەسەر ڕێگای شەهیدان جەختی کرد ، ڕای ئێوە لە ئەو بارەوە چییە و چۆن لێکی دەدەنەوە؟

ئەمە یەکەم جار نییە کە بەرخۆدان دەکەوێتە بەر تاقی کردنەوەیەکی ئەوتۆوە و فەرماندە و بەرپرسەکانی شەهید دەکرێن، بەڵام شەهید کرانی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە بۆنەی پێگەی گەوفرفەی لە نێو ناوچەکە و جیهانی ئیسلام زۆر خەمناک بوو. لە ئەم دۆخە سەختەدا قسەکانی جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا زۆر بەهێز بوو کەە پتەوی نێوان پێکهاتەی بەرخۆدانی نیشان دا و وەهەماکنی دوژمن لەسەر لەناوچوونی حزبوڵڵای ئاشكرا کرد.

هاوکێشەی دەردهێنەر کە شێخ نەعیم قاسم باسی لەسەر کرد، دوژمن و سیخوڕە ناوخۆییەکانی لە لوبنان شۆک کردووە و لەلایەن بەرخۆدانەوە پێشوازی لێکراوە. ئەو هاوکێشە بە چ واتایەکە و ئایا بەرخۆدان دەتوانێت لە مەیداندا نیشانی بدات؟

ئاساییە کە بەرخۆدان شۆکەکان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلی تێپەڕاند و قایم بوونی خۆی بەدەست هێنایەوە . قسەکانی شێخ نەعیم قاسمیش بۆ دوژمن شۆک کەر بوو و هاوکێشە نوێیەکان دوژمن و سیخورەکانی شۆک کرد و ئەوان تێگەییشتن کە بەرخۆدان سەرسەختتر لە ئەوەیە کە ئەوان بیریان دەکردەوە.

بەرخۆدان توانایی جێبەجێ کردنی ئەو هاوکێشەیەی هەیە و ئەوەی لە ڕێگای هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی نتانیاهۆ دەست پێکردووە و نیشاندەری هێزی بەرخۆدانە بۆ هێرش بۆ سەر دوژمن.

شێخ نەعیم قاسم جارێکی دیکە تۆپی خستە زەوی ئەمریکا کە بیری ئاگربڕ لە لوبنانیان بە بێ ئاگربڕ لە غەززە هێناوەتە ئاراوە و جەختی کرد کە جودا کردنەوەی لوبنان لە فەلەستین مومکین نییە. بە ڕای ئێوە بەردەنگەکانی ئەو پەیامە چ کەسانێک بوون و ئەو پەیامە چ کاریگەرییەکی لەسەر ڕەوتی سیاسی کە هەندێک کەس بەدوایدا بوون، دەنێت؟

یەکێک لە ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە شەڕی لوبنان گورز لە حزبوڵڵا و بەرخۆدانی ئیسلامی و جودا کردنوەی چارەنووسی لوبنان لە پرسی غەززە بوو بەڵام بەرخۆدانی لوبنان ئەو گەڵاڵەیەی پووچەڵ کردەوە و بووە هۆی لاواز بوونەوەی دوژمن.

بەڕای ژمن ئەو بابەتە بۆ سەلماندنی هێزی بەرخۆدان لە مەیدان و سیاسەت بەسە.

ئیسرائیل مەترسییەک بۆ سەر هەموو ناوچەکەیە و هەمووان لە مەترسیدان. ئەوە پەیامێک بوو کە شێخ نەعیم قاسمیش گێڕایەوە. ئایا بە بڕوای ئێوە ئاوەها بابەتێک لە لای گەلان و دەوڵەتەکانی ناوچەکەوە پێک هاتووە؟

بە تێپەڕینی یەک ساڵ لە ئەو شەڕە زۆربەی جیهانی عەرەب و ئیسلام تەماشاچین و وا دەنوێنن کە ئەو بابەتە پێوەندی بە ئەوانەوە نییە و کێشە لەوەدایە کە ورە و ویستی پێویست بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان تێیاندا نابینرێت. ئێمە زۆر بەڵگە دەبینین کە پڕۆژەی ئیسرائیل بەس بۆ غەززە نابێت و لوبنان، سووریا ، میسر و ئوردن و دیکە وڵاتانی عەرەبیش دەگرێتەوە.

ئێران هیچ پڕۆژەیەکی لە ناوچەکە نییە، بەڵکوو پڕۆژە و ئامانجی سەرەکی ئەو، پرسی فەلەستینە و پاڵپشتی دەکات. بۆچی شێخ نەعیم قاسم ئەو ئایدیایەی هێنایە ئاراوە و ئایا ئێوە ترساندن لە ئیران بە بەشێک لە پڕۆژەی ئیسرائیل دەزانن؟

دوژمنانی ئێران ئەو پاگەندە دەکەین کە ئێران بەدوای دەست خستنی بەرژەوەندی لە ناوچەی کەنداوی فارس تا دەریای مەدیتەرانەیە. و ئەوە بۆ بەلاڕێ کردنی یەکمایەتییەکانی ناوچەکە و پشت گوێ خستنی پرسی فەلەستینە. ئەوە بابەتێک بوو شێخ نەعیم باسی لەسەر کرد و جەختی کرد کە ئێران هیچ پڕۆژەیەکی لە ناوچەکە نییە و تەنیا پڕۆژەی ئامانجەکانی فەلەستینە کە ئەبێ هەموو ولاتانی عەرەبی و ئیسلامی شوینگیری بکەن. ئێمە جەخت دەکەین کە ترساندن لە ئێران بۆ بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە پڕۆژەی ڕاستەقینەی ئیسرائیلە.