بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووتری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئاشتی هەورامی ساڵی 1971 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری نەوت لە زانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە، لە ھەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە بەسڕە وەک ئەندازیار کاری کردووە، ساڵی 1975 تاوەکو 1982 لە بەریتانیا وەک ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی کاریکردووە، ساڵی 1987 ماستەری لە ئەندازیاریی نەوت لە سکۆتلەند بەدەستھێناوە و لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سروشتییەکان بووە