پێنجەمین خولی سەرژمێریی گشتیی وەرزێرانی پاریزگای کوردستان لە ١٢ی خەزلوەری ئەمساڵی هەتاوی بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ تا ٢٦ی سەرماوەز بەڕێوەدەچێ و لە ٥ تا ١٣ی بەفرانبار بژاردنەوە دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلانداڕێژیی پارێزگای کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: هیچ پلان و هەنگاوێک بەبێ بوونی زانیاری ئەنجام نادرێت و لەمناوە وەرزێران وەک یەکێک لە گرنگترین کۆمەڵانی ئەم وڵاتە بە ئەژمار دێن، چونکە ئاسایش خۆراکی ئێمە پەیوەستە بەم چینەوە.

ئەکبەر محەمەدی بە ئەماژە بەوەی کە زانیارییە سەرژمێرییەکان نهێنی دەبێ و ڕادەستی هیچ دەزگایەکی بەڕێوەبەری ناکرێت و تەنیا بۆ پلانداڕێژی لە بواری گەشەی کشتوکاڵیدایە، ڕایگەیاند: سەرژمێرییەکان بەپێی یاسا هەر ١٠ ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و پێویستە لەم سەرژمێرییەدا چالاکییەکانی ٩ بەشی وەرزێران وەک ئاژەڵداری، باخداری، کشتوکاڵ و مەزراداری و ... بۆ پلانداڕشتن لە بواری کشتوکاڵی لە هەزار و ٦٧١ گوندی پاریزگای کوردستان کۆبکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلانداڕێژیی پارێزگای کوردستان، ئینتیمای پارێزگا بە بەشی کشتوکاڵی زۆر زیاترە لە پاریزگاکانی تر، چونکە لەسەدا ٢٠،٦ حەشیمەتی پارێزگا لەو بەشەدا چالاکن و ڕێژەی مامناوەندی وڵات لەسەدا ١٤ـیە.