خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی ئاکتەوبری ٢٠٢٤ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی نوێ دەچنە پای سندووقەکانی دەنگدان؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە دەنگدەران لە بەرپرسە سیاسییەکانیان ناڕزاین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فەڕەنسا، هەرێمی کوردستان عێراق وەک ناوچەیەکی تاڕادەیەک سەربەخۆ و سەقامگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوینی پڕ ئاژاوە ناسراوە کە بە هۆی پێوەندیی نزیکی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەورووپا، سەرمایەدانەرانێکی بیانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بەوەشەوە، چالاکن و کەسایەتییە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئیدعا دەکەن کە ئەم ناوچەیە کە لە ١٩٩١ـه‌وە خۆسەر بووە، بەرەوڕووی کێشەگەلی هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق وەک گەندەڵی و بایکۆتی سیاسی و ساختەکاریی دەسەڵاتدارانە.

هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم لەمڕۆوە ٢٠ی ئاکتەوبری ٢٠٢٤ پاش دوو ساڵ دواخران بەهۆی چەندین جار ناکۆکیی نێوان دوو حزبی زاڵ و مێژوویی ئەو ناوچەیە واتە پارتی و یەکێتی، دەست پێدەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی یاسا ٣٠ کورسی لە ١٠٠ کورسی پەرلەمان بڕیارە بە ژنان تەرخان بدرێت.

سەرەڕای بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەگەلی هەڵبژاردنی و ڕێکخستنی تۆڕە پاڵپشتییەکانی، کارناسان لەو باوەڕەن کە کەشێکی بەربڵاوی ناهومێدی گشتی لە حزبەکان باڵی بە سەر ئەم هەڵبژاردنەدا کێشاوە کە هەلومەرجی ئاڵۆزی ئابووریی ناوچەکە تەشەنەی بەم ناهومێدییە داوە.

حوری محەمەد ژنێکی ژنێکی یانەداری ٦٦ ساڵەی هەولێری دەڵێ دەنگی بە پارتی داوە، چونکە "لە خزمەتی گەلە". ئەو هیوادارە دەوڵەتی دواتر "ئاوڕێک لە چینی هەژار بداتەوە، چونکە زۆربەی حەشیمەتی ئێمە دەستەنگن".

هاوکات دڵیمان شەریف فەرمانبەری ٤٧ ساڵە لە سلێمانی، دووەمین شاری گەورەی هەرێم و بنکەی سەرەکیی یەکێتی، دەڵێ کە دژی دەوڵەتە و داوا لە هەمووان دەکات کە "لە دژی ڕژیمی ئێستا ڕێک کەون".

لە لایەکی ترەوە سەرتیپ جەوهەر، وەک کەسێکی ناڕازی و کارناسی سیاسیی یەکێتی، وتی: ڕەنگە دەنگە ناڕازییەکان ڕوو لە حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی وەک بەرەی نوێ بە سەرکردەیی لاهور شێخ جەنگی، لە دژبەرانی تایفەی تالەبانی، بکەن.

شوان فازل شرۆڤەکاری سیاسی و خوێندکاری دوکتۆری لە زانکۆی بۆستۆنی ئەمریکا، بە ئاماژە بە بوونی ناهومیدییەکی ڕوو لە زیادبوون هەمبەر بە هەر دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم، جەختی کرد: هەلومەرجی ژیانی خەڵکی لە دەیەی ڕابردوودا خراپتر بووە و لەمناوە شپرەزیی لە پێدانی مووچەی ١.٢ ملیۆن فەرمانبەری دەوڵەتی وەک تاقە داهاتی خێزانەکان، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

فازل بە گرێ‌دانەوەی ئەم کێشەیە بە ناکۆکیی نێوان هەولێر و دەوڵەتی فیدراڵی بەغدا بە تایبەت لە بواری هەناردەی نەوتی، وتی: دانانی چوار بازگەی نوێی نوێی هەڵبژاردن کە تەنیا بازگەیەکیان گۆڕانی بەسەردا هاتووە، دەتوانێ ببێتە هۆی دابەشکاریی دووبارە لە پشکی دەنگ و کورسییەکانی پەرلەمانی دواتر.

بەوەشەوە ئەو پێشبنینی دەکات کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە هۆی "تەکوزی و ڕێکوپێکی ناوخۆیی" بتوانێ زۆرترین کورسییەکانی پێشووی (واتە ٤٥ کورسی لە بەرامبەر ٢١ کورسیی یەکێتی نیشتمانی) بپارێزێت.

ئەگەرچی بەشێکی مسۆگەرکردنی زۆرینەی پەرلەمانی پێشوو لە لایەن پارتی بە هاوپەیمانی لەگەڵ کەمینەکانی تورکمان، ئەرمەنی و مەسیحی مومکین بووە، بەڵام دادگەی فیدراڵ لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژەی کورسییەکانی لە ١١١ کورسی بۆ ١٠٠ کورسی دابەزاندووە و لەمناوە تەنیا ٥ کورسیی بە کەمینەکان تەرخان داوە و بڕیارە ٣٠ کورسیش بدرێتە ژنان.

لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە ٢٠١٨دا، لەسەدا ٥٩ی دەنگدەران بەشدار هەڵبژاردنەکان بوون و هەر بۆیە چاوەروان دەکرێت لە حەشیمەتی ٢،٩ ملیۆنی دەنگدەران، ڕێژەیەکی کەمتر لەم هەڵبژاردنەدا مسۆگەر بێت.

لایەنێکی تری ئەم هەڵبژاردنە، دیاری کردنی سەرۆک و سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستانە و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە وتەدانێکدا وتی: "دوای هەڵبژاردنەکان و بۆ پێکهێنانی دەوڵەت بۆ خزمەت بە گەلی هەرێمی کوردستان پێکەوە دانوستان دەکەین" و بەمجۆرە هیوای خۆی بۆ پێکهێنانی دەوڵەت وحکوومەتی گشتی دەربڕی.

بەوەشەوە سازان سەعدوڵڵا مامۆستای ٥٥ ساڵە دەڵی هەڵبژاردنەکان بایکۆت دەکا و دەڵێ: ئەم حکومەتە بە دەنگدان ناگۆڕێت، چونکە حاکمانی ئێستاکە دەسەلاتی خۆیان بە زۆرە ملی پاراستووە.

هەشن کەسانێکی وەک محەمەد حەسەن نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەڵبژاردنەکانی هەرێم وەک دەرفەتێک بۆ گەشەی هەرێمی کوردستان لێکدەدەنەوە و دەڵێ: "دیسانەکە دیموکراسی تۆکمە بووە و یایدیای نوێ دەڵاوەتە ناو دامودەزگاکانی ناوچە".