لە هێرشی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری بەیرووت، خاتوو مەعسوومە کەرباسی یەکێک لە هاووڵاتییە ئێرانییەکان لەگەڵ هاوسەرەکەی شەهید کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای زایۆنی لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە ڕێگای سەرەکیی بەیرووتەوە بەرەو باکووری لوبنان هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی "مەعسوومە کەرباسی" و هاوسەرە لوبنانییەکەی بە ناوی "ڕەزا عەباس عەوازە" شەهید کرد.

بەگوێرەی میدیاکانی هەواڵ لەسەرەتادا، ئەم 2 شەهیدە توانیویانە لە ئۆتۆمبێلەکە هەڵبێن، بەڵام فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شەهیدی کردوون