کازم یاوەر بە ئاماژە بە هۆکار و ئاستەنگەکانی بەردەم بردنەوەی بەربژێرانی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وتی: حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بەربژێرانی سەربەخۆ گەورەترین دۆڕاوانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم یاوەر شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "بغداد الیوم" وتی: دابەزینی ئاستی بەشداری جەماوەری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بەربژێرانی سەربەخۆ لایەنگرانی تایبەت و پاوەجێی خۆیان هەیە، دەبێتە هۆی کشانەوەی و ناهومێدی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دەنگدان و ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزی لە هاوئاهەنگی نێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن.

وتیشی: بە ئاوڕدانەوە لە توانای حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بۆ ڕێکخستن و بانگەشە، حزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بەربژێرانی سەربەخۆ گەورەترین دۆڕاوانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانن.