بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان لە 20 ی ئۆکتۆبەری 2024 بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کە ماوەیێکە دواکەوتووە، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
دوای هیرشی ئەمریکا لە ساڵی 2003 بۆ سەر عێراق، هەرێمی کوردستان گەییشتە ئاشتی و ئاسایش و پارتی و یەکێتی ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ دابەش کردنی دەسەڵات واژۆ کرد.
ئەو ڕێککەوتننە لە کاتێكدا کە لە شوێنەکانی دیکەی عێراق خەریکی شەڕی فیرقەیی و ناوخۆیی بوون، بووە هۆی سەقامگیری سیاسی ئەو ناوچە و تا ڕادەیەک کە ڕێبەرانی کورد بە سەقامگیر کردنی ناوچەکەیان بوونە ئەکتەری گرینگی عێراقی نوێ و تا ڕادەیەک چوونە پێشەوە کە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان شیعە و سوننە ناوبژیوانیان دەکرد.
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی نوێی هەرێم، لە ژێر کاریگەری کێشەکانی چەندین دەیەی ڕابردوو لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەڕێوە دەچێت. حکومەتی هەرێم دۆخی ناوچەکەیان دەدەنە پاڵ هەوڵی هاوئاهەنگی هێزەکانی شیعە بۆ کەم کردنەوەی ئاستی سەربەخۆیی هەرێم. هەروەها درێژەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دۆخەکەی شڵەژاوتر کردووە. دەرکردنی چەند حوکمی دادگای باڵای فیدراڵ لە ئاستی سەربەخۆیی کوردەکانی کەم کردووەتەوە.
هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی دابەش کردنی دەسەڵات لە نێوان پارتی و یەکێتی تا ڕادەیەک بەهۆی سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێ لە ڕێبەرانی هەر دوو پارتەکەیە و دایارە نایانەوێت سازان بکەن و هەر ئەوە لاوازیانی کردووەتەوە لە بەرانبەر بەغدادا.
ڕکابەری بۆ دەسەڵاتداری لەنێوان پارتی و یەکێتی دوای ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە سالی 2017 ئەو ناوچەیەی تووشی کێشەی جیدی کردووەتەوە و پارتی ، یەکێتی تاوانبار دەکات بە رادەست کردنی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەتایبەتی کەرکووک بە بەغدا.
سەرەڕای ئەو کێشەگەلە، وادیارە یەکێتی بە ڕێبەرایەتی بافڵ تالەبانی ، بۆ یەکەم جار لە بیست ساڵی دواییدا گەییشتووەتە یەکگرتوویی ناوخۆیی و تەنیا کێشەی یەکێتی لە ئەم هەڵبژاردنانە سەلماندنی تواناییە. ئەو پارتە لەگەڵ کێشەیەکی جیدی بە ناوی لاهوور تاڵەبانییەوە بەرەوڕوویە کە ئێستا بەرەی گەلانی دامەزراندووە. یەکێت یئەبێ دەنگدەران ڕازی بکات کە بە ڕاگرتنی کۆنترۆڵی پارتی، سیستەمی حوکمڕانی لە ئەو ناوچە چاک دەکاتەوە.
سەرەرای ئەمانە، خەڵک بە گشتی بە شێوەیەک ماندوو بوون لە سیستەمی حوکمڕانی و وادایرە زۆر پەلەیان نییە بۆ دەنگدان و بێ هیوایی گشتی لە سیاسەت لە ئەو ناوچە زیادی کردووە. لەوانەیە ڕێژەی بەشداری لە خوارەوە بێت چونکوو پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان بۆ کاریگەری لەسەر دەنگدەرە سەرلێشێواوەکان هەوڵ دەدەن. بێکاری لە نێوان گەنجاندا ئەوەندە زیادی کردووە کە هەموویان لە بیری کۆچ کردن بەرەو ئەورووپان.
گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردنی هەرێم بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردنی دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕینی دابەش کردنی بەشی پارتەکان لە دەنگدان و ژمارەی کورسییەکان. پارتی بە هۆی یەکدەستی و یەکگرتوویی ناوخۆیی لەوانەیە بتوانیت لە ئەم هەڵبژاردنەش براوەیی خۆی بپارێزێت.