بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فراکسیۆنی سوننەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران پەیامێکی بۆ سەرەخۆشی شەهید بوونی یەحیا ئیبراهیم سێنوار، فەرماندەی بەرەی خۆڕاگری بڵاو کردەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە: ئەم پیاوە مەزن و نوخبەیە بە ئازایەتی و پلاندانان، سەرکردایەتی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ستراتیژی دژ بە زایۆنیزمی کرد و وەک دڕکێک لە چاوی دوژمنانی مرۆڤایەتی و دادپەروەریدا چەقیبوو.
ئەوەش ئاماژە دراوە کە ئەم فەرماندە ئازایە ئیرادەیەکی پتەو و ورەیەکی ئاسنینی هەبوو بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان و ئایینەکەی و ترسی لە دڵی دوژمنەکانیدا خستبوو.
جەختیش کراوە کە ئەو دلێرانە و حەماسی ژیا، دلێرانە و حەماسی خەباتی کرد و هەرواش شەهید بوو.