بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری شۆڕش لە پەیامێکدا کە ئاراستەی گەلانی موسڵمان و گەنجانی بە پەرۆشی ناوچەکە کردووە جەختی لەوە کردەوە: حەماس زیندووە و بە زیندووی دەمێنێتەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی گەلانی موسڵمان و لاوانی بە پەرۆشی ناوچەکە کردووە، ڕێزی لە موجاهیدی قارەمان، فەرماندە "یحیی السنوار" گرتووە.
جەختیان کردووە: "بەرەی خۆڕاگری هەروەها کە بە شەهیدبوونی یەرکردە پێشەنگە دیارەکانی خۆی لە پێشڕەوی نەوەستا، بە شەهید بوونی سینواریش بە کەمترین شێوە ناوەستێت ان شاءاللە. حەماس زیندووە و بە زیندووی دەمێنێتەوە.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری؛
بسم الله الرّحمن الرّحیم
گەلانی موسڵمان! گەنجانی بەغیرەتی ناوچەکە!
موجاهیدی پاڵەوان، فەرماندەی یەحیا سینوار، تەڤلی هەڤاڵانی شەهیدی بوو.
ئەو کەسایەتی درەوشاوەی بەرخۆدان و موجاهیدەت بوو؛ بە ئیرادەی پۆڵایین لە بەرانبەر دوژمنی ستەمکار و دەستدرێژیکار وەستا؛ بە ڕاوێژ و دلێری زللەی لێدا؛ گورزێکی کوشندەی حەوتی ئۆکتەوبری بە یادگار هێشتەوە و بە سەربەرزی و عیززەت بەرەو میعراجی شەهیدان هەڵفڕی.
کەسێکی وەک ئەو، کە تەمەنی لە شەڕی دژ بە دوژمنی قۆرخکار و چەپەڵدا بەسەر بردووە، جگە لە شەهیدبوونی شایستەی خۆی، هیچ کۆتایییەکی دیکەی نییە. بێگومان لەدەستدانی ئەو بۆ بەرەی خۆڕاگری بە ئازارە، بەڵام ئەم بەرەیەش بە شەهیدبوونی کەسایەتییە دیارەکانی وەک شێخ ئەحمەد یاسین و فەتحی شەقاقی و ڕێنتیسی و ئیسماعیل هەنیە لە پێشڕەوی نەوەستا و لەگەڵ شەهیدبوونی سینواریش. ان شاءاللە حەماس زیندووە و بە زیندووی دەمێنێتەوە.
وەک هەمیشە لەگەڵ موجاهید و تێکۆشەرانی دڵپاکدا دەمێنینەوە؛ بتوفیق من الله و عونه.
پیرۆزبایی شەهیدبوونی برامان یەحیا سینوار لە بنەماڵەکەی و هەڤاڵانی و سەرجەم ئازیزانی جیهاد ڕێگای خودا دەکەم و سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی دەکەم.
والسّلام علی عباد الله الصّالحین
سیّدعلی خامنهیی