بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە ئێکس نووسیویەتی: یەحیا سینوار لە مردن نەترسا، بەڵکوو لە غەززە بە دوای شەهیدبووندا دەگەڕا. تا دوا هەناسەی لە بەرەکانی شەڕدا ئازایانە شەڕی کرد.
وتیشی: چارەنووسی ئەو کە لە وێنەی کۆتاییدا بە جوانی دەرکەوتووە، هیچ کەسێک لە درێژەدان بەو شەڕە ڕاناگرێت، بەڵکوو دەبێتە مایەی ئیلهام بۆ هەموو خەباتکارانی بەرخۆدان لە ناوچەکە، چ فەلەستینی و غەیرە فەلەستینی.
زیادیشی کرد: ئێمە و خەڵکی بێشوماری دیکە لە سەرانسەری جیهان سڵاو لە خەباتی خۆنەویستانەی ئەو بۆ ئازادی گەلی فەلەستین دەکەین.
عێراقچی جەختی کرد: شەهیدان بۆ هەمیشه زیندووه و ئەمڕۆ دۆزی ڕزگارکردنی ناوچه داگیرکراوەکانی فەلەستین له هەموو کات زیندووتره.