بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی فەلەستین ئەلیەوم، تێدرۆس ئادهانۆم، بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی: زۆربەی خەڵکی غەززە لە برسیەتی ئازار دەبینن.
ناوبراو دۆخی کەرتی غەززەی دۆخێکی نامرۆیی وەسف کرد.
ئادهانۆ لە درێژەی تویتەکەیدا لە ئێکس نووسی: لێکدانەوە نوێیەکان پشت راستی دەکاتەوە کە تا چ رادەیەک خەڵکی غەززە لە برسیەتیدا ئازار دەبینن.
ناوبراو لە کۆتایی تویتەکەیدا داوای هاتنی یارمەتی بەپەلەی مرۆڤدۆستانە بۆ منداڵانی غەززەی کرد.