بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلجەزیرە، ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی چوارشەممە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باشووری کەرتی غەززە، بە فەرمی پاگەندەی تیرۆرکردنی یەحیا سەنوار، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماسی کردووە.
هەروەها کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا کە ئاراستەی وەزیرانی دەرەوەی جیهان کردبوو، ئیدیعای کرد: ئێمە سەنوارمان تیرۆر کرد.