سوپای زایۆنی ئیدعای کرد کە بەدواداچوون بۆ ئەگەری تیرۆری بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای زایۆنی ئیدیعای کردووە کە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە لە ئەگەری کوژرانی (شەهید بوون)ی یەحیا سەنوار، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لێکۆڵینەوە دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا، سوپای ئیسرائیل ئیدیعای کردووە کە لە ئێستادا ناتوانێت "ناسنامەی کوژراوەکان پشتڕاست بکاتەوە" و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ بوونی زیندانییە ئیسرائیلییەکان لەو بینایەی کە ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا ئەنجامدراوە.

حەماس لە بەرامبەر ئەم بانگەشەی ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی نەبووە.

دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی حەماس لە تاران، سێنوار وەک جێنشینی ناسێندرا.