وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران نووسی: زەروورەت و خێرایی بۆ وەستاندنی دەستدرێژی و جەنایەتەکان لە غەزە و لوبنان بەشێکن لەو تەوەرانەی لە گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری میسر جەختی لێ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: دوکتۆر عێراقچی گفتوگۆیەکی بەسوودی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری مێسر سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە بووە. زەروورەت و خێرایی بۆ وەستاندنی دەستدرێژی و جەنایەتەکان لە غەزە و لوبنان، پێشگری لە تەشەنەی ناهێمنییەک کە دەتوانێ ناوچەکە تێوەگلێنێت و پاشهاتی مەترسیداری بۆ هەموو وڵاتان هەبێت و هەروەها زەروورەتی ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ ئاوارەکان، بەشێکن لەو تەوەرانەی لە گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری میسر جەختی لێ کرا.