ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: ئێران خاوەنی سێ دوورگەکەی کەنداوی فارسە و بە وردی جووڵەی نەیاران و بەرژەوەندی نەتەوەیی و ناوچەیی شوێنگیری دەکەین و وەڵامی پێویست بە هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکی وڵات دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لەسەر خاونایەتی ئێران بەسەر سێ دوورگەکەی کەنداوی فارس جەختی کرد و وتی: ڕۆژاوا بزانێت کە بە گوشار خستنەسەر ئێران ناگاتە هیچ یەکە لە ئامانجەکانی.

هەروەها ناوبراو سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان وتی: ئەو شەڕە بە وەکالەتە کە لە لایەن ئەمریکا و بریتانیاوە لە یەکێک لە پیرۆزترین شوێنەکانی ڕوو دەدات، بەدڵنیاییەوە شکست دەهێنێت و بە سەرکەوتنی موسڵمانان کۆتایی دێت.