کتێبی "مرۆڤناسی لە سەردەمی نوێ" بە زمانی فارسی لە شەشەمین کۆبوونەوەی جیهانی مێدیاکان لە ئرومچی چین ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی فارسی "مرۆڤناسی لە سەردەمی نوێ" کە لەسەر پارادایمی نوێێ گەشەی چین باس دەکات و لەسەر پێوەندی پێکەوەژیانی نێوان مرۆڤایەتی و ئابووری جەخت دەکات ، لە پەراوێزی شەشەمین کۆبوونەوەی مێدیا جیهانییەکان لە ئرومچی چین ڕوونوێنی کرا.

ئەو کتێبە لەژێر ناوی مرۆڤایەتی لە سەردەم نوێ ساڵی ڕابردوو لەلایەن ناوەندی بیری نیو چینا ڕیسێرچ سەر بە هەواڵدەری شینهوا، بە زمانەکانی چینی، ئینگلیزی، فەڕەنسی و ڕووسی بڵاو کرابووە وە و ئێستا لەلایەن گروووپی مێدیایی مێهرەوە وەربگێردراوەتە سەر زمانی فارسی و بڵاو کراوەتەوە.

لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە ئەو وەرگێرانە کە لە ئرومچی، ناوەندی ناوچەی سەربەخۆی سین کیانگی چین بەڕێوەچوو، محەمەد مەهدی رەحمەتی کارگێڕی گرووپی مێدیایی مێهر، وەرگێڕانە فارسیەکەی ئەو بەرهەمی بە فو هوا، سەرۆکی هەواڵدەری شینهوا پێشکەش کرد.

ڕەحمەتی لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی: ئەو کتێبە بە پێشکەش کردنی ڕوناگەی نوێ سەبارەت بە گەشەی هاوئاهەنگ لە نێوان خەڵک، فەرهەنگ و ئابووری بۆ وڵاتگەلێک وەکوو ئێران، ئاسۆیەکی نوێ پێک دەهێنێت.