ماڵپەڕی کەناڵی "الجزیرە" لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لە توانای سەربازیی ئێران بەتایبەت مووشەکە بالستیکییەکانی کۆماری ئیسلامی و زاڵبوونی بە سەر سیستەمی چەندتوێژیی دژە مووشەکی ڕژیمی زایۆمنیدا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی کەناڵی "الجزیرە" لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی "بە بوونی سیستەمی تاد، ئێران چۆن توێژە بەرگرییەکانی ئیسرائیل تێکدەشکێنێت؟"، نووسی: ئەمریکا یەکشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە دەیەوێ بۆ یەکەمجار سیستەمی پێشکەوتەی دژە مووشەکی تاد لە سەرزەوینەداگیرکراوەکان سەقامگیر بکات.

تاد سیستەمەکە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مووشەکی بالستیکی بە مەوداوی مامناوەند و کورت کەڵکی لێ وەردەگرن. مووشەکەکانی ئەم سیستەمە لە ڕێگەی کردنە ئامانجی مووشەکە بالستیکییەکان بێ کڵاوی تەقینەوەیی و جەنگی ئیش دەکات و بە هۆی بەهرەمەندی لە ڕاداری پێشکەوتەی "ئەی‌ئێن/ تی‌پی‌وای-٢" خاوەن وردبینییەکی زۆر لە پێکانی ئامانجەکانیەتی.

بێ‌گومان سەقامگیرکرانی ئەم سیستەمە لە سەرزەوینەداگیرکراوەکان بۆ پاڵپشتی لە ڕژیمی زایۆنی لە بەرامبەر مووشەکە بالستیکییەکانی ئێرانە: مووشەکگەلێک کە لەم دواییەدا زۆر پێشکەوتە بوونە و بۆ نمونە ژمارێک لەو مووشەکانە لە هێرشێکی سنوورداردا بە ئاسانی توانیان لە توێژە پەدافەندییەکانی ڕژیمی زایۆنی تێپەڕن و ئامانجەکانیان بپێکن.

مووشەکە پێشکەوتە و وردبینەکانی ئێران

مووشەکی بالستیکی ڕێگەیەکی کەوانەیی تێدەپەڕێنێت بۆ ئەوەی کڵاوە جەنگییەکانی خۆی بگەیێنێتە ئامانجی مەبەستی. ئەم مووشەکانە بە ڕادەیەک تایبەتمەندی جۆراوجۆریان هەیە کە لەوڕۆکەدا بۆتە جیهازاتی سەرەکیی ئەرتەشەکانی جیهان و لەوان ئێران. ئەوان دەتوانن لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا و لەناکاودا بگەنە بەرزترین ئاستی خێڕایی و بڕەوی جۆراوجۆر. ئەگەرچی راپۆرتێکی وردبینانە سەبارەت بە ڕێأەی مووشەکەکانی ئێران لە بەردەستدا نییە، بەڵام ئەو وڵاتە لانی‌کەم ٣ هەزار مووشەکی بالستیکی هەیە.

کاتی بەرەوڕووبوونەوە؛ توانای ئێران لە کردنە ئامانجی چەکی دوژمن

بەرزکردنەوەی ئاستی وردبینی و بڕەوی مووشەکە بالستیکییەکان بە تەنیایی ناتوانی سیستەمگەلی چەند توێژی ڕژیمی زایۆنی هەڵفریوێنێت، بەتایبەت لە کاتێکدا کە شایەی سەقامگیربوونی سیستەمی تاد لە سەرزەوینەداگیرکراوەکانین. هەر بۆیە ئێران لە چەند تاکتیکی تر کەڵك وەردەگرێت، بۆ ئەوەی ئەو سیستەمانە بخاتە ژێر گوشارەوە. یەک لەو تاکتیکانە، مووشەکبارانی خود سیستەمەکەیە: هەر سیستەمێکی بەرگری هەر چەندەش بەهێز و وردبین بێت، تا ڕادەیەک دەتوانێ پێش بە مووشەکەکان بگرێت و لەو ڕادە بەو لاواە کارایی نامێنێت.

هێرشێکی مووشەکی هاوئاهەنگی لە چەند لاوە، ئەویش بە هاویشتنی سەدان مووشەکی بالستیکی دەتوانی سیستەمگەلی بەرگریی وەک قەپانچەلەی داووە بخاتە ژێر گوشارەوە و تەنیا بە هاویشتنی دەیان مووشەکی بالستیکی دوورمەودا لە یەک ساتدا، دەکرێ سیستەمی بەرگری پەیکانی ٢ و ٣ تەنانەت تادیش تووشی کێشە بێن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حزبوڵڵاش دەتوانێ بە هاویشتنی ڕۆژانە نزیکەی سێ هەزار مووشەک و ڕاکێد لە جەنگەی شەڕێکی هەمەلایەنە بەرەو سەرزەوینەداگیرکراوەکان، چیتر پرسێکی سەرتر لە توانای سیستەمگەلی بەرگری مووشەکی ڕژیمی زایۆنییە و ئەمە هەمان کارە کە ئێران لە هێرشی دوایی خۆیدا بە شێوەیەکی سنووردار ئەنجامی دا. ڕۆژنامەی ئەمریکی وال‌ستریت ژۆڕناڵ ڕاپۆرتی دا کە ئێران توانیویەتی بە مووشەکبارانی سیستەمگەلی پەدافەندی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل تووشی سەرلێشێوان بکات.

لە لایەکی دیکەوە دەکرێ ئاوڕێک بدەینەوە لە کێشە تەکنیکییە شاراوەکانی سیستەمی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی: بۆ وێنە ڕێژەی پێوشوێن‌گریی گومبەزی ئاسنی بۆ مووشەکە تەقیندراوەکان لە لایەن غەزەوە کەمتر لە لەسەدا ١٠ـیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە مووشەکە ئێرانییەکان زۆر لەوە زیاتر و پێشکەوتەترن.

ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا خۆی لە چەند بواردا تۆکمەتر کردووە: مووشەکە بالستیکەکان، درۆنی هێرشبەرانە وەک درۆنی خۆتەقێنەرانەی ١٣٦ و مووشەکی کروز کە لە بەرزایی کەمدا ڕێگە دەبڕێ و دەتوانێ ڕادارەکان تووشی سەرلێشێوان بکات.

کۆمەڵەی ئەم زانیارییانە نیشان دەدا کە ئێران توانای کردنە ئامانجی چەکی جۆراوجۆری دوژمنی هەیە و دەتوانێ بۆ نمونە بە درۆنەکانی ڕادارەکانی ئاسمانی بکاتە ئامانج و ڕێ خۆش بکات بۆ هێرشی مووشەکی بالستیکی و کروزی. چونکە وەک دەزانین ئەو وڵاتە لە بواری مووشەکی بان‌دەنگیشدا پێشکەوتی بەرچاوی بووە و تەڤلی بنکەی وڵاتانێکی کەمی خاوەن ئەو جۆرە مووشەکانە بووە و لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ئاشکرا لە مووشەکی بان‌دەنگیی فەتاح بە بڕەوی هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتری ڕوونوێنی کرد: مووشەکێک کە بە ئاسانی دەگاتە سەرزەوینەداگیرکراوەکان.