مێدیا عێبرییەکان لە هەڵاتنی دەیان هەزار ئیسرائیلی بەرەو گیانپەناکان لە کاتی هێرشی مووشەکی حزبوڵڵا هەواڵیان دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: مێدیا عێبری زمانەکان بە ئۆپراسیۆنی مووشەکی هێزەکانی حزبوڵڵا لە چەند کاتژمێری رابردوو بۆ سەر ئیسرائیل کاردانەوەیان نیشان دا.

ئەو مێدیاگەلە دانیان پێدانا کە ئۆپراسیۆنی مووشەکی حزبوڵڵا، دێروەخت و لەناکاو و کتوپڕدا ئەنجام درا و هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە دەیان هەزار ئیسرئیالی بەرەو گیانپەناکان هەڵبێن.

مێدیا عێبریەکان زیادیان کرد کە کاتژمێر 2 و نیو، نزیک بە 50 مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچەی سەفەد لە ئیسررائیل هاوێژراوە و چەندین زایۆنی بریندار کردووە.

بوردمانی ناوچە نیشتەجێیەکانی غەززە

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە نیوەشەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ناوچە نیشتەجێیەکانی غەززەیان کردە ئامانج.

لە ئەو هێرشانە و بوەدمانی ناوچە نیشتەجێیەکان لە شەقامی ئەلنەسر لە شاری غەززە چەندنین کەس کوژران و بریندار بوون.

هائارتس: حزبوڵڵا مووشەکی پێویستی بۆ گورزی قورس لە ئیسرائیل لەبەردەستە

ڕۆژانمەی ئیسرئایلی هائارتس لە زمانی هەندێک سەرچاوەی هەواڵەوە ڕایگەیاند کە حزبوڵڵای لوبنان یەکەی شەڕکەر و هێزەکانی خۆیی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل کۆ کردووەتەوە.

ئەو ڕۆژنامە جەختی کرد: حزبوڵڵا مووشەکی پێویستی بۆ گورزی قورس لە ئیسرائیل لەبەردەستە

حزبوڵڵا: حەیفا دەکەینە کریات شمونەیەکی دیکەوە

حزبوڵڵای لەبنان دوای بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە هاویشتنی مووشەکی قادر یەک بەرەو تێلاڤیڤ، ڤیدیۆیەکی نوێی لە ژێرناوی حەیفا دەکەینە شمونە و ئەلمتلەیەکی دیکەوە، بڵاو کردەوە.