وتەبێژی سپا وتی: دوای شەهادەتی شەهید نەسروڵڵا، شەهید نیلفرووشان و فەرماندەکانی بەرخۆدان، بەرەی لوبنان و حزبوڵڵا بەهێزتر بووەوە و ئۆپراسیۆنگەلێکی ئەنجام دا کە بێ وێنە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی محەمەد نایینی وتەبێژی سپای پاسدارانی ئیران لە پەراوێزی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان وتی: ڕوونە کە جەنایەتەکانی ئیسرائیل بۆ شەهید کردنی ژنان، منداڵان و هەواڵنێران و کردنە ئامانجی نەخۆشخانەکان و هومارەکانی دەرمان بە توندی ئیدانە کراوە و ئەو جەنایەتانە و گۆڕینی شوێنەکانی شەڕ لە قازانجی ئیسرائیل نابێت.

ناوبراو زیادی کرد: هەر ئەو جۆرە بینیمان دوای شەهادەتی شەهید نەسروڵڵا و شەهید نیلفرووشان و فەرماندەکانی بەرخۆدان، بەرەی لوبنان و حزبوڵڵا بەهێزتر بووەتەوە و ئۆپراسیۆنگەلێک کە ئەنجام دراوە بێ وێنە بوون.