Publish Date: ١٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٥:٢٤

سوپای ئیسرائیل لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 16 هەزار منداڵی فەلەستینی شەهید کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چڕ بوونەوەی هێرش بۆ سەرناوەندە دەرمانییەکان لە غەززە و هێرش بۆ سەریان نیشانی ئاشكرای شەڕێکی سیستەماتیک لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ سەر نەخۆشخانەکانە. ناوەندگەلێک کە دوایین پەناگەی زۆربەی حەشیمەتی ئاوارەکان لە ئەو ناوچە شەڕاوییە دێتە ئەژمار.

سوپای ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەروە تا ئێستا و لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 16 هەزار منداڵی فەلەستینی شەهید کردووە.

لە هەمان حاڵیشدا چەندین هەزار منداڵ بە هۆی ئەو هێرشانەوە ، تووشی کەم ئەندامی هەتاهەتایی بوون.

هەتیو بوونی 25 هەزار منداڵ

بە گوێرەی ئامارەکان، لانیکەم 25 هەزار و 973 منداڵ بە بێ یەک یان هەر دوو باوک و دایکی هیان دەکەن و ژمارەیەکی دزۆری دیکەش شوێن بزرن و هەر لە ژێر دارووپەردووی ماڵەکاندان.

داخرانی یەک لەسەر سێی ناوەندە دەرمانییەکانی لوبنان

ئیسرائیل لە نوێترین هەوڵەکانیدا دەستی داوەتە بوردمانی نەخۆشخانەکانی لوبنانەوە تا بریندارەکان چاک نەبنەوە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی عەرەبی 21، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بووەتە هۆی داخرانی پێنج نەخۆشخانە و 100 ناوەندی دەرمانی لە ئەو وڵاتە.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ناوەندە دەرماییەکانی ئەو وڵاتە دەگاتە 311 نەخۆشخانە و بە حەسێبی ئەو ڕەقەمە یەک لەسەر سێی ئەو ناوەندگەلە بەهۆی هێرشەکانەوە داخراون.