بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار شەهید عەباس نیلفرووشان، شەشی ڕەزبەر لە هێرشی ئاسمانی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی زاحیەی لوبنان لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەهید بوو.
خەڵکی تارا بە ئامادەبوون لە گۆڕەپانی ئیمام حسێن تەرمی ئەو شەهیدیان بەڕێ کرد.
بەشداری موخبێر لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان
محەمەد موخبێر بە ئامادەبوون لە ڕێورەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان لە مەیدانی ئیمام حسێن ئامادە بوو.
بەڕێوەچوونی ئۆلەمپیادی فەرهەنگی وەرزشی گەنجانی پارائۆلۆمپیک لە لای تەرمی شەهید نیلفرووشان
هاوکات لەگەڵ 24 ی ڕەزبەر ڕۆژی نەتەوەیی پارائۆلەمپیک، ئۆلەمپیادی فەرهەنگی وەرزشی گەنجانی پارائۆلەمپیک لە لای تەرمی شەهید نیلفرووشان دەکرێتەوە.
ئامادەبوونی سەردار قائانی لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەردار ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسی سەربازی و وڵات، لە مەراسیمی پێشوازی لە تەرمی شەهید عەباس نیلفرووشان لە تاران بەشدارییان کرد.
کۆمەڵێک بەرپرسی وڵات و لە نێویاندا سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی و هەڤاڵان و بنەماڵەی ئەم شەهیدە پلە باڵایە بەشدارییان لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە تەرمی شەهید نیلفرووشان کرد
سەردار قاسم رەزایی جێگری فەراجا لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان
سەردار قاسم ڕەزایی جێگری فەراجا لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان لە پاڵ خەڵک و بەرپرسان بەشداری کرد.
پزشكیان: ئێمە تا کۆتایی وەستاوین
مەسعوود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەراوێزی ڕێوڕەسم بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان بە هەواڵنێر مێهر وتی: ئێمە تا کۆتایی وەستاوین.
بەشداری سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان
غوڵامحسێن موحسێنی ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی دادیش لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان ئامادە بوون.