سەرچاوەکانی هەواڵ لە بیسترانی ئاژیری هوشدار لە تلاڤیڤ و ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە سەرزەوینەداگیرکراوەکان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ئاژیری هوشدار لە بەشگەلێکی بەربڵاو لە سەرزەوینەداگیرکراوەکان لە تلاڤیڤی پایتەختەوە تا نەتانیا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو بەرز بووەوە.

میدیا زایۆنییەکان لە هێرشی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر سەرزەوینەداگیرکراوەکان بە هاویشتنی مووشەکی بالستیکی هەواڵیان دا و ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیش ئاشکرای کرد کە لە لوبنانەوە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر تلاڤیڤ.

هاوکات کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە فرۆکەیەکی کۆمپانی فرۆکەیی ڕژیمی زایۆنی ناسراو بە "ئێل عای" ویستوویەتی لە فرۆکەخانەی بێن گوریون بنیشێتەوە، بەڵام بە هۆی هێرشی مووشەکی عزبوڵلا ناچار بووە گەشتەکەی تا بەحرولمەیێت درێژە پێ بدات.

هەروەها یێسرائیل هایۆم ڕاپۆرتی دا کە دەنگی تەقینەوەگەلێک لە ناوەندی سەرزەوینەداگیرکراوەکان بیستراوە و دەیان مووشەک بەرەو ئەو ناوچانە هاویشتراوە و هەر بە گوێرەی ئەو میدیایە چالاکی فرۆکەخانەکان لە سەرزەوینەداگیرکراوەکان لە دوای هێرشی مووشەکی بەربڵاوی حزبوڵڵا وەستاوە.

هەواڵنێری "الجزیرە"ـش ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی ئاژیری هوشدار لە ٢٠٠ شوێنی سەرزەوینەداگیرکراوەکان بەدوای بەرفراوانیی ئەو هێرشە مووشەکییە، لانی‌کەم دوو ملیۆن کەس لە شارۆچکەنشینانی زایۆنی ڕوویان لە پەناگاکان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکانی هەواڵی زایۆنی ئاشکرایان کرد کە لەو هێرشە مووشەکییە، مووشەکێک ناوچە داگیرکراوی "حولون" پێکاوە و هێزی فریادڕەسی ڕژیم بەرەو ئەو شوێنە ڕەوانە کراون.