میدیاکانی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە  هالیوی، سەرۆک ئەرکانی سوپای داگیرکەر لە کاتی سەردانی بنکەی لیوای گوڵانی کە ئامانجی هێرشێکی کوشندە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن حزبوڵا بوو، هێرشەکەی بە سەخت و ئازاربەخش وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەی ئەلمەنار، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە سەرۆک ئەرکانی سوپای داگیرکەر لە ناوچەی "بەنیامینە" لە باشووری بەندەری داگیرکراوی حەیفا بووەتە ئامانجی هێرشێکی کوشندە لەلایەن حزبوڵا شەوی یەکشەممە.

هالیوی وتی: ئێمه له شەڕداین و هێرش بۆ سەر بنکەی مەشق و ڕاهێنان (لیوای گوڵانی) له قووڵایی (ئیسرائیل) ڕووداوێکی سەخت بوو و ئه نجامەکانی به ئازار بوون.

ئیدیعای میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سەردانی سەرۆک ئەرکانی سوپای داگیرکەر بۆ بنکەی لیوای گوڵان، لە کاتێکدا هەندێک لە میدیاکان شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە هالیوی لەم بنکەدا ئامادەیە و ئامانجی سەرەکیی هێرشێکی کوشندەی حزبوڵا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.