ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: گواستنەوەی سیستەمی بەرگری تاد بۆ ئیسرائیل یەکێک لە هەواڵەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی و دوای ئەنجامی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی دوو لە مێدیاکانی ڕۆژاوا و ئیسرائیلە.
دانپێدانان بە شکستی سیستەمی بەرگری مووشەکی هەمبەر ئێران
گواستنەوەی سیستەمی مووشەکی تاد ب حئیسرائیل حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە نتانیاهۆ چەندین جار ڕایگەیاندووە کە بە تەنیا دەتوانێت بەرگری لە خۆ بکات.
هەواڵنێرێکی ئیسرائیلی لە کاردانەوە بە گواستنەوەی تاد نووسی کە ئەوە نیشاندەری سەربەخۆ نەبوونی تێلاڤیڤە.
کەناڵی 12 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیلیش ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانە مۆرێکی ۆشت ڕاست کەرەوە لەسەرناکارامەیی سیستەمی بەربرگی مووشەکی ئیسرائیل لە بەرانبەر هێزی هێرشبەری و مووشەکی بەرخۆدان بە ڕێبەرایەتی ئێرانە بەڵام ئەبێ سەرەنج بدەین کە ئەو هەواڵانە پرسێکی نوێ ناهێنێتە ئاراوە و ئێستاش ئەمریکا بە شێوەی بەربڵاو سیستەمی بەرگری مووشەکی لەوانە پاتریۆتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەورووپا جێگیر کردووە.
شکستی سیستەمی بەرگری ئیسرائیل
گرتە ڤیدیۆییە بڵاو کراوەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان دوای ئۆپراسیۆنی هێزی ئاسمانی سپا نیشانی دەدات کە کردەوەی مووشەکەکانی ئیران سەرکەوتووانە بووە و ئەو سەرکەوتنە لە حاڵێکدا بەدەست دێت کە سیستەمی بەرگری چەند لۆیی لە ئیسرائیل بە هاوڕێتەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە بەرانبەریاندا بوو بەڵام نایتوانی لە بەرانبەر توانایی مووشەکی ئێران بوەستنەوە.
هایپرسۆنیک ڕەمزی شکستی شکستی سیستەمی بەرگری ئیسرائیل
ڕاگەیاندنی پێکانی زیاتر لە 90 لەسەدی مووشەکە ئیرانییەکان لە ئۆپاسیۆنی وەعدەی سادقی دوو کە بە دانپێدانانی مێدیا و کارناسانی سەربازی ئیسرائیلی و ڕۆژاوایی کۆتایی هێنا بە چیرۆکی قەڵغانی ئاسنی و سیستەمی چەند لۆیی مووشەکی ئیسرائیل.
ئەو مووشەکە یەکەم جار لە جۆزەردانی ساڵی 1402 لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی سپا و سەرۆک کۆمار ڕوونوێنی کرا.
لە درێژەدا بۆ ئاشکرا کردنی کاری گەورەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی یەک و دوو ئاماژە دەدەینە سەر وردەکاریگەلێک لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی چەند لۆیی ئیسرائیل.
ئارۆ یان پەیکان
ئەو سیستەمە بەرگرییە دوورهاوێژەی ئیسرائیل بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە مووشەکییەکانی ئێران چێ کراوە ئەو سیستەمە لە بەرزاییەکدا کار دەکات کە بەستێنی پەرتەوازەیی ئیمەنی هەر کڵاوەی نائاسایی خۆش دەکات.
فلاخێنی داوود
ئیسرائیل سیستەمی بەرگریی دیکەی بە ناوی فلاخێنی داوود کە لە ساڵی 2017 بە ئامانجی پێکانی مووشەکی مامناوەند و دوور هاوێژ خستووەتە کار و بەرهەمێکی ئەمریکییە و بۆ پڕ کردنەوەی درزی نێوان گومەزی ئاسنین و ئارو داڕێژراوە و بڕیارە دژی مووشەکی بالستیک، کرووز و درۆن لە 200 کیلۆمەتردا بێت.
گومەزی ئاسنین
سیستەمی گومەزی ئاسنین، چالاکترین و بەناوبانگترین سیستەمی بەرگری ئیسرائیلە کە لە ساڵی 2011 هەزاران مووشەکی هاوێژراو لەلایەن گرووپە فەلەستینییەکانی تێکشاندووە.
ئەو سیستەمە بۆ پێکانی مووشەکی کورت هاوێژ و درۆن لە مەودای 4 بۆ 70 کیلۆمەتر داڕێژراوە.