بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە ، درێژەی دڕندەیی ئیسرائیل لە غەززە و کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان بەرپرسانی نێودەوڵەتی هێناوەتە هاوار.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فرانسیسکا ئالبانز، هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: فەلەستینییەکان نلە کەمپی ئاوارەکانی جبالیا لە باکووی غەززە خەریکی کوژران لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلییەوەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە دڕندەیی سەربازانی ئیسرائیلی زیادی کرد: ئێمە خەریکین کۆمەڵکوژییەکی دیکە لە کەمپی جبالیا لە غەززە دەبینین. خەڵکی سڤیلی فەلەستینی لە ئەو کەمپە بە کۆمەڵ و تاکەیی دەکوژرێن. ئەو ڕووداوە لە حاڵیکدا خەریکە ڕوو دەدات کە سەربازانی ئیسرائیلی قبووڵیان کردووە کە جەلادەکانی ئەو کۆمەڵکوژیە بن.
ئالبانز جەختی کرد : ئەو هیرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکان بە پاڵپشتی ڕۆژاوا و چەکی پێشکەش کراو ئەنجام دەدرێت و سەرمان سووڕ ماوە لە ئەو هێرشانە و ناتوانین ڕایبگرین.