میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دانیان بەوەدا نا کە بە هۆی تەقینەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی حزبوڵڵا لە بنکەی لیوای گوڵانی سوپای ئەم ڕژیمە لە بینامینە ٧٢ سەربازی زایۆنی کوژراون و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەداناوە کە بە هۆی تەقینەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی سەر بە حزبوڵڵای لوبنان لە ناوچە داگیرکراوەکان، ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی زایۆنیستی بریندار بوون.

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: ژمارەی بریندارانی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر بنکەی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری حەیفا بۆ ٦٩ کەس زیادی کردووە.

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کەنداوی حەیفا و کیریۆت کە هەڵکەوتووە لە باکووری حەیفا بڵاو دەکەنەوە.